بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤاری هەیل، سەر بە کۆنگرە و سێنای ئەمریکا وتی: داعش هێشتا هەڕەشەیەکی جیدی بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستانە. کەواتە، ئێستا کاتێکی گونجاو بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لەوانە ئەمریکا نییە و لە ئەگەری کشانەوەی ئەو هێزانە لە عێراق و هەرێم، ئێمە خوازیاری دەستەبەر کردنی ئاسایشی زیاترین.
تریفە عەزیز سەبارەت بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێم وتی: لەبەر ئەوەی کە گرووپە توندڕەوەکان هێشتا هەڕەشەن بۆ سەر خەڵک و ژێرخانەکانی هەرێم و ئێمەش توانی ەبرگری لە خۆمان نییە، بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئەو ناوچە گرینگایەتی زۆری هەیە.
ناوبراو سەبارەت بە داواکری هەرێم لە ئەمریکا بۆ وەرگرتنی سیستەمی بەرگری مووشەکی وتی: بۆ وەرگرتنی سیستەمی بەرگری مووشەکی هەوڵی زۆرمان داوە. لە بودجەی بەرگری ساڵی 2024 ی ئەمریکاش ئەو بابەتە ڕەچاو کراوە تا هەرێم بە ئەو سیستەمە تەیار بکرێت.
Your Comment